وەزارەتی تەندروستی ئێران: لە ئەنجامی هێرشەكان زیاتر لە 1200 مەدەنی كوژراون

عیراق 11:29 AM - 2026/03/09

وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاشكرایكرد، لە سەرەتای دەستپێكردنی هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆسەر خاكی ئێران، زیاتر لە هەزار كەسی مەدەنی كوژراون و زیاتر لە 10 هەزار كەسی تریش برینداربوون.

وەزارەتی تەندروستی ئێران راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە تێیدا باسیلەوەكردووە، لە ئەنجامی ئەو هێرشە ئاسمانییانەی لە كۆتایی مانگی شووباتەوە بۆ سەر وڵاتەكەیان دەستیپێكردووە، زیاتر لە هەزار و 200 كەسی مەدەنی كوژراون و زیاتر لە 10 هەزار كەسی تریش برینداربوون و لەنێویاندا ژن و منداڵ هەن، باسیلەوەشكردووە، بە بەردەوامی بریندار بۆ نەخۆشخانەكانی شارە گەورەكانی وەك تاران، ئیسفەهان، شیراز و شارەكانی تر دەگوازرێنەوە.

وەزارەتەكە روونیشیكردەوە، سیستمی چاودێری تەندروستی ئێران بە زۆرترین توانا كاردەكات، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی شەپۆلی بریندارەكان، لەكاتێكدا كەمیی سەرچاوەی پزیشكی هەیە، هەروەها بەهۆی دووبارەبوونەوەی هێرشەكانەوە زیان بە هەندێك لە دامەزراوە تەندروستییەكان گەیشتووە، زیاتر لە دوو هەزار كەس هێشتا لە نەخۆشخانەكان چارەسەر وەردەگرن، لەنێویاندا ژمارەیەكی زۆر لە منداڵان و بەساڵاچووان هەیە.

ئەم ئاماری كوژران و بریندارانەی وەزارەتی تەندروستی ئێران بڵاویكردووەتەوە بەوتەی خۆی تەنها كەسانی مەدەنین، جگە لەوەش لە ئەنجامی هێرشەكانی ئیسرائیل و ئەمریكا عەلی خامنەی رابەری باڵا و چەندین سەركردەی باڵای سەربازی ئێران كراونەتە ئامانج.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو