پزیشكیان: هەر كەسێك هێرش بكاتە سەر وڵاتەكەمان وەڵامێكی كوشندەمان دەبێت

عیراق 11:34 AM - 2026/03/08

مەسعود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێران دەڵێت، بە هێزەوە لە بەردەم هەر كەسێك دەوەستنەوە، هێرش بكاتە سەر وڵاتەكەیان و وەڵامێكی كوشندەیان دەبێت.

پزیشكیان  لە پەیامێكدا تەئكیدی  لە ئامادەیی تەواوی هێزە چەكدارەكانی وڵاتەكەی  بۆ بەرگریكردن  كردەوە و رایگەیاند، ئێران لە رابردوودا لە بەرامبەر زوڵم و چەوسانەوەدا چۆكی دانەداوە و لە داهاتووشدا هەرگیز كارێكی لەو شێوەیە ناكات. ئاماژەی بەوەشكرد، دوژمن  هەوڵی نانەوەی فیتنە و دروستكردنی جیاوازی لە نێوان ئێران و وڵاتانی تردا دەدات، لە كاتێكدا تاران پەیوەندییەكی برایانەی لەگەڵ دراوسێكانیدا هەیە.سەرۆك كۆماری ئێران هۆشدارییەكی توندیشی ئاراستەی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد و رایگەیاند، ئەگەر خاكی هەر وڵاتێك بۆ هێرشكردنە سەر ئێران بەكاربهێنرێت، ئەوا ناچار دەبن بە توندی وەڵامی ئەو سەرچاوەیە بدەنەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو