بڕیارە ئەمشەو ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ تاووتوێكردنی دۆخی ئەمنی عیراق و ناوچەكە كۆببێتەوە.
بەپێی كارنامەی دانیشتنی ئەنجومەنەكە، ئەمشەو سەعات نۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی دۆخی ئەمنی عیراق و ناوچەكە بەئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای ئەمنی كۆدەبێتەوە.
ئەمەش لە كاتێكدا بەهۆی جەنگی ئێرانەوە ناوچەكە رووبەرووی گرژی و ئاڵۆزی بووەتەوە و بەردەوام درۆن و مووشەك ئاراستەی عیراق و هەرێمی كوردستان دەكرێت و ژیانی هاووڵاتییان كەوتووەتە مەترسییەوە.