كوژاندنەوەی گشتی كارەبا لەعیراق روویدا، وەزارەتی كارەبا دەڵێت: كێشەكە تەكنیكیە و تیمەكانیان سەرقاڵی چارەسەركردنین.
ئێوارەی ئەمڕۆ و لەگەڵ بیستنی دەنگی ژمارەیەك تەقینەوەی بەهێز لەشارەكانی عیراق و لەناو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد، كوژاندنەوەی گشتی كارەبای نیشتمانی لەپارێزگاكانی عیراق و بەتایبەت لە بەغداد و بەسرە و میسان و موسەننا و زیقار روویدا، وەزارەتی كارەبای عیراق رایگەیاندووە: كوژاندنەوەی كارەبا بەو شێوەیە گرفتێكی گەورەیە ، بەڵام گرفتەكە تەكنیكی و كاتیە و تیمەكانیان سەرقاڵی چارەسەركردنین.
عیراق بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا پشت بەغازی سروشتی ئێران دەبیستێت، رۆژانە 6 ملیۆن پێ سێ جا غاز لەو وڵاتەوە هەناردە دەكات، لەگەڵ دەستپێكردنی هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، ئەحمەد موسا وتەبێژی وەزارەتی كارەبای عیراق دڵنیاییدا كە هاوردەی غازی ئێران بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا لەعیراق بەردەوام دەبێت.
هاوردەی غازی سروشتی لەئێرانەوە بۆ عیراق، یەكێكە لەگرفتەكانی عیراق، ئیدارەی ئەمریكا چەند ساڵێكە داوا لەبەغداد دەكات پابەندی سزا سەپێندراوەكانی سەر ئێران بێت و غاز لەو وڵاتەوە هەناردە نەكات، دوو ساڵیشە بەهەماهەنگی و ئاگاداری واشنتۆن، عیراق بۆ پڕكردنەوەی پێداویستی وێستگەكانی كارەبا بڕێكی پێویست غاز لەئێرانەوە هاوردە دەكات.