جەنگ نرخی زێڕ و زیوی دابەزاندووە شەڕ و ئاڵۆزییەكانی ئەم دواییەی ناوچەكە و وەستانی ئاڵوگۆڕە نێودەوڵەتییەكان و راگرتنی گەشتی ئاسمانیی، كاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی كوردستان دروستكردووە، بەپێی دوایین ئاماریش زیو بەدەر نەبووە لە دابەزین و لە یەك هەفتەدا 200 دۆلار لە نرخی هەر قاڵبێك كەمبووەتەوە .