یەکێتی مامۆستایانی کوردستان داوادەکات پشووی خوێندن درێژ بكرێتەوە

کوردستان 12:39 PM - 2026/03/04

یەکێتی مامۆستایانی کوردستان داوادەکات کە بەهۆی بارودۆخی ناوچەکەو بەردەوامی شەڕو مڵمڵانێیەکان پشووی خوێندن دڕێژ بکرێتەوە، ئەمەش لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و پاراستن و سەلامەتی گیانی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران.
هەروەها یەکێتی مامۆستایانی کوردستان داوا لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات کە ڕۆژی شەممە کە وابڕیارە کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدرێت سەبارەت بە پشووی خوێندن، بۆیە داواکارین بە دڕێژکردنەوەی پشووی خوێندن تا کاتێکی نادیار.

مەکتەبی سکرتاریەت
یەکێتی مامۆستایانی کوردستان
4_3_2026

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو