دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی مەدەنی عیراق راگرتنی گەشتەكانی درێژكردەوە

عیراق 04:02 PM - 2026/03/04

دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی مەدەنی عیراق، بڕیاریدا بە درێژكردنەوەی داخستنی ئاسمانیی عیراق بەڕووی سەرجەم گەشتەكان بۆ ماوەی 72 سەعاتی تر.

قەدەغەی گەشتكردنەكە لە سەعات 12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە چواری ئاداری 2026 تا سەعات 12 ی نیوەرۆی رۆژی شەممە درێژكراوەتەوە، ئەمەش وەك رێوشوێنێكی خۆپارێزیی كاتیی.
دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی مەدەنی عیراق دەڵێت، ئەو بڕیارەی دوای هەڵسەنگاندنی دۆخی ئەمنیی و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە دەركردووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو