سەرۆك بافڵ پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە عەباس عراقچییەوە پێگەیشت

کوردستان 03:13 PM - 2026/03/04

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە پێگەیشت.
لە پەیوەندییەکەدا گفتوگۆ لەبارەی جەنگ و پێشهاتە سەربازییەکانی ئەم دواییانەی ناوچەکە کرا.
سەرۆک بافڵ جەختی لە دۆزینەوەی چارەسەری ئاشتییانە بۆ کێشەکان و گەڕانەوە بۆ گفتوگۆ کردەوە بۆ پاراستنی سەقامگیریی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وتی، یەکێتی هەموو هەوڵەکانی لەو چوارچێوەیەدایە.
لای خۆیەوە، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران سوپاسی سەرۆک بافڵی کرد لە بەرامبەر رۆڵ و کاریگەری لە پاراستنی سەقامگیریی عیراق و هەرێمی کوردستان و بە رێزەوە لە پێگەی ئاشتییانەی یەکێتی لە ناوچەکە رووانی و رایگەیاند کە لە پەیوەندی بەردەوامدادەبین.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو