وەزیری جەنگی ئەمریكا: هێزی زەمینی نانێرین بۆ ئێران

عیراق 06:35 PM - 2026/03/04

پیت هیگسێت، وەزیری جەنگی ئەمریكا ڕایگەیاند، ئاسمانی ئێرانیان بە تەواوی كۆنتڕۆڵكردووە و هێزی دەریایی ئەو وڵاتەشیان لەناوبردووە.

پیت هیگسێت، لەمیانەی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمریكا سەركەوتوو دەبێت لە جەنگی ئێران و تائێستاش دەسكەوتی گەورە بەدەستهاتوون.

هیگسێت وتی، لە كەمتر لە هەفتەیەكدا، ئەمریكا و ئیسرائیل كۆنترۆڵی تەواوی ئاسمانی ئێران دەكەن و هێزی دەریایی ئێران بەتەواوی لەناوبراوە و كۆتاییهاتووە، لەگەڵ ئەوەشدا لەسەدا 86ی توانا موشەكییەكانی ئێران دابەزیوە، وەزیری جەنگی ئەمریكا تەئكیدیشیكردەوە لەوەی ئەوان هێزی زەمینی نانێرن بۆ خاكی ئێران.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو