کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەفدی دەم پارتی و ئەردۆغان كۆدەبنەوە

.

09:46 PM - 10/02/2026

وەفدی دەمپارتی بۆ ئیمراڵی، سبەینێ لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لە كۆشكی سەرۆكایەتی كۆدەبنەوە.

بەپێی هەواڵی میدیاكانی باكووری كوردستان و توركیا، بڕیارە سبەینێ لە سەعات دووی پاشنیوەڕۆ لە كۆشكی سەرۆكایەتی توركیا، كۆبوونەوە لە نێوان وەفدی دەمپارتی بۆ ئیمراڵی و رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەنجام بدرێت كە تێیدا پەروین بوڵدان و میتحات سانجار بەشداری دەكەن.

ئەم دیدارە دوای زنجیرەیەك داواكاری بەردەوامی دەمپارتی دێت بۆ قسەكردن لەسەر هەنگاوەكانی پرۆسەی ئاشتی و كۆمەڵگەی دیموكراتیك لە باكووری كوردستان و توركیا.

كۆبوونەوەكە لەكاتێكدایە، سبەینێ لیژنە پەرلەمانیەكەی توركیا كۆدەبێتەوە و دواین راپۆرتی خۆی لەبارەی پرۆسەی ئاشتییەوە ئامادە دەكات.
هاوسەرۆكی گشتیی دەمپارتی تولای هاتیمۆغوڵاری ڕایگەیاند، كە ئێستا كاتی هەنگاونانە نەك تەنها قسەكردن و وتی، “ئێستا كاتی ئەوەیە پەلە لە پڕۆسەی ئاشتیدا بكرێت، چونكە كۆمسیۆن گەیشتووەتە قۆناغی كۆتایی نووسینەوەی ڕاپۆرتی هاوبەش.”


ئەمڕۆ تولای هاتیمۆغۆڵاری، هاوسەرۆكی گشتیی پارتی یەكسانی و دیموكراسی گەلان (دەمپارتی) لە كۆبوونەوەی هەفتانەی فراكسیۆنی پارتەكەیدا ئاماژەی بەوە كرد، ئێستا كاتی خێراكردنی پڕۆسەی ئاشتییە لە توركیا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە