.
02:52 PM - 10/02/2026
ئەمڕۆ سێشەممە، بە سەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە شاری سلێمانی كۆدەبێتەوە و چەند پرسێك تاوتوێ دەكات.
بەپێی زانیارییەكانی گەلی كوردستان، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان، عیراق و گۆڕانكارییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكرێت.
هەر بە پێی زانیارییەكان، تەوەرێكی كۆبوونەوەكە تایبەتە بە هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت لە عیراق و هەرێمی كوردستان. هەروەها تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە تایبەت دەبێت بە دۆخی رۆژئاوای كوردستان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە