کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەسریلانكا شێوازێكی كۆن بەكاردەهێندرێت بۆ كۆكردنەوەی شەربەتی كیتۆل

.

11:37 AM - 10/02/2026

لەگوندەكانی وڵاتی سریلانكا شێوازێكی كۆن و تەقلیدی بۆ كۆكردنەوەی  شەربەت لە درەختەكانی كیتۆل بەكاردەهێندرێت، لەكلاتێكدا  شەربەتەكە دوای كۆكردنەوەی دەكوڵێندرێت و دەبێت بە تریكل،

دواتر دەگۆڕێت بۆشەربەتێكی رەنگ كارامێڵی كە بۆنێكی تایبەتی خۆشی هەیە وتامی شیرینییەكان بەرزدەكاتەوە.


ئەم شەربەتە كاتێك بۆ ماوەیەكی زیاتر دەكوڵێنرێت، ڕەنگەكەی  دەگۆڕێت بۆرەنگی جگەری وتامەكەشی بۆ شەكرێكی خورما كە دەوڵەمەندە بە كانزاكان و ڕێژەی گلایسیمیكی كەمترە لە شەكری سپی كە بە شێوەیەكی باو بەردەستە.


ئەم پیشەیە یەكێكە لەپیشە دەگمەنەكانی جیهان و رێكخراوی یونسكۆ هەوڵی پاراستنی دەدات.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە