.
11:18 PM - 10/02/2026
زیاد جەبار ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، سەردانی مەڵبەندی دهۆكی كرد، لە لێدوانێكدا بۆ گەلی كوردستان رایگەیاند، پرۆسەی گۆڕانكاری لە ئۆرگانەكانی یەكێتی لە بادینان دەستیپێكردووە.
زیاد جەبار وتیشی، ئامانج لە گۆڕانكارییەكان نوێكردنەوە و چالاككردنی ئۆرگانەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە لەسەرانسەری هەرێمی كوردستان، دووپاتیشیكردەوە پرۆسەكە بەپێی بەرنامەیەك جێبەجێ دەكرێت كە پێشتر لەلایەن مەكتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەركردایەتی داڕێژراوە
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە