کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بینای نوێی بەڕێوەبەرایەتی تۆماركردنی خانووبەرەی راپەڕین لەڕانیە كرایەوە

.

09:52 PM - 10/02/2026

لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی خزمەتگوزارییەكانی ئیدارەی ڕاپەڕین بۆ دابینكردنی بینای شیاو و گونجاو بۆ هەموو دەزگا رسمییەكانی سنوورەكە، بەمەبەستی باشتركردنی ئاستی خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیانی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین، لە رێوڕەسمێكی تایبەتدا بینای نوێی بەڕێوەبەرایەتی تۆماركردنی خانووبەرەی ڕاپەڕین لەشاری ڕانیە كرایەوە. رێوڕەسمەكە بە ئامادەبوونی جەزای سەید مەجید، سەرپەرشتیاری مەڵبەندی 24ی ڕاپەڕین، و شیلان عارف، بریكاری وەزارەتی دادی هەرێم و هیوای قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین، هەروەها ژمارەیەك لە لێپرسراوانی  حزبی وحكومی، بەرێوەچوو

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە