کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پارێزگاری بانكی ناوەندیی: بەهای دینار بەرامبەر دۆلار بەرز دەبێتەوە

.

09:04 PM - 10/02/2026

پارێزگاری بانكی ناوەندیی عیراق رایگەیاند، بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بەرز دەبێتەوە، دەشڵێت، ئەو نرخەی ئێستا لە بازاڕەكان هەیە، گوزارشت لە نرخی ڕەسمیی ناكات.

عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندیی عیراق، رایگەیاند، ڕۆژانە بڕی پێویستی دۆلار دەخرێتە بازاڕەكانەوە، بەهای دۆلار بەرامبەر بەدینار لەلایەن بانكی ناوەندیەوە جێگیرە، ئەوەی گۆڕانكاری بەسەرداهاتووە بەهۆی ئەوەیە هەندێك بازرگان نایانەوێت رێكارەكانی هاوردەكردن جێبەجێبكەن، بۆیە بەمەبەستی كڕینی دۆلار ڕوو لەبازاڕی ڕەش دەكەن، بەڵام بەپێی كات ئەوانیش بەشدار دەبن لە سیستمی نوێ و پارە بە نرخی ڕەسمیی وەریدەگرن.

پارێزگاری بانكی ناوەندی وتیشی، بابەتی بەهای دۆلار بەرامبەر بەدینار لە ئاستێكی سەقامگیردایە، بانكی ناوەندی یەدەگی زۆر باشی لە زێڕ و دراوی بیانی هەیە، ئەو دۆخەی ئێستای بازاڕیش پەیوەستە بە گۆڕانكاریەكانی سیستمی گومرگییەوە.

بەهای 100 دۆلار بەنرخی ڕەسمیی لەبانكی ناوەندی بەرامبەر‌ بە 132 هەزار دینارە، بەڵام لە بازاڕەكان بەهای دۆلار بەرامبەر دینار جێگیر نییە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە