کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی هەرێم: پارەی مووچە گەیشت بەڵام كەمی هەیە

.

08:00 PM - 10/02/2026

لە راگەیاندراوێكدا، وەزارەتی دارایی و ئابووری ئاشكرایكردووە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، 931 ملیار و 257 ملیۆن دینار، وەك تەمویلی مووچەی مانگی كانوونی دووەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان لەلقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراق. 

وەزارەتی دارایی و ئابووری ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەچوارچێوەی ئەو سیاسەتەی ماوەی چەند ساڵێكە حكومەتی فیدراڵ لە دژی هەرێمی كوردستان پەیڕەوی دەكات و ئەو كێشە و گیروگرفت و بیانوانەی مانگانە وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ بۆ مووچەی هەرێمی كوردستان دروستی دەكات، بۆ مووچەی مانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵ بڕی 36 ملیار و 360 ملیۆن و 864 هەزار دیناری لەكۆی تەمویلی مووچە نەناردووە كە بریتییە لەشایستەی چەند مانگی ڕابردووی زیاتر لە هەشت هەزار خانەنشینی سەربازی و شارستانی كە لەساڵی ڕابردوودا خانەنشین كراون و دوای پەسەندكردن و تەواوكردنی دۆسێیەكانیان لە مانگی كانوونی دووەم داخڵی لیستی مووچە كراونەتەوە،( واتە ئەو خانەنشینانەی كە لەمانگی یەك داخڵی لیستی مووچە كرابوونەوەو پێویست بوو چەند مووچەیەك پێكەوە وەرگرن، لەبەغدادەوە تەنها یەك مووچەیان بۆ هاتووە كە مووچەی مانگی یەكی ئەمساڵە، وەزارەتی دارایی و ئابووری دەڵێت، لەوبارەیەوە تیمەكانیان لەسەر هێڵن و لەگەڵ وەزارەتی دارایی عیراق لەپەیوەندی بەردەوامدان بۆ چارەسەركردنی كێشەكە و خەرجكردنەوەی ئەو شایستانە لە نزیكترین كاتدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە