کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەتوركیا كورد نزیكەی لەسەدا30 دانیشتووان پێكدەهێنێت

.

09:57 AM - 10/02/2026

رێژەی دانیشتووانی كورد لە توركیا رادەگەیەندرێت و لەوبارەیەوە، دەستەی ئاماری توركیا رایگەیاند،ژمارەی دانیشتووانی باكووری كوردستان و توركیا گەیشتووەتە 86ملیۆن و92 هەزار و168 كەس .


بەپێی زانیارییەكان، تەنیا ژمارەی خەڵكی باكووری كوردستان و ئەو هاووڵاتیانەی باكووری كوردستان كە لە شارە گەورەكانی وەك ئیستانبوڵ و ئەنقەرە و ئیزمیر نیشتەجێن،   24ملیۆن و383 هەزار و243 كەسە، ئەمەش لەسەدا 28.32 ی   كۆی دانیشتووانی  توركیا پێكدەهێنێت.



هەر بە پێی ئامارە رەسمییەكان، دەركەوتووە، ژمارەی دانیشتووان لە ناو شارەكانی باكووری كوردستان گەیشتووەتە   17ملیۆن  و110هەزار و911 كەس كەبەتەنیا  لەسەدا19.87 ی تێكڕای دانیشتووانی توركیا پێكدەهێنن وە بەپێێ ئەو راپۆرتەی دەستەی ئاماری توركیا، كورد بەتەنها لە شارە كوردییەكاندا نیشتە جێنین  بەڵكو لە رابردودا بە كۆمەڵێك هۆكاری جیاوازەوە روویان لە شارە توركییەكانی توركیا كردووە ، یان گواستراونەتەوە بۆ ناو ئەو شارانە.


زانیارییەكان ئەوەشیان خستووەتەڕوو، لەشاری ئیستەنبوڵ  لەكۆی دانیشتووانی 15 ملیۆن و754 هەزار و53كەس   پێنج ملیۆن كەسیان  خەڵكی شارەكانی باكوری كوردستانن، بەوەش لە هەرسێ دانیشتوویەكی ئیستانبوڵ كەسێكیان كوردە، هاوكات لە ئەنكەرەی پایتەختی توركیا لەكۆی پێنج ملیۆن و910 هەزار و320 كەسی دانیشتووان،962 هەزار و27 كەسیان  خەڵكی باكوری كوردستانن كەدەكاتە یەك لەسەر شەشی شارەكە، لەئیزمیریش لەكۆی 4 ملیۆن و461 هەزار و223كەس، یەك ملیۆن و227 هەزار و445 كەسیان خەڵكی باكوری كوردستانن، ئەمەش  یەك لەسەر چواری دانیشتووانی ئیزمیر پێكدەهێنن.



سەبارەت بە ژمارەی دانیشتووانی بیانی لە توركیا، ڕاپۆرتەكە دەریدەخات كە  147 هەزارو 469 كەس  هاووڵاتیانی  هەرێمی كوردستان و عیراق لە باكووری كوردستان و توركیا نیشتەجێن. بەپێی ئەم داتایە، دوای هاووڵاتییانی وڵاتی توركمانستان، زۆرترین ژمارەی دانیشتووانی بیانی لە توركیا خەڵكی هەرێمی كوردستان و عیراقن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە