کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

120 بارهەڵگری تری هاوكاری بەرەو رۆژئاوای كوردستان بەڕێكەوتن

.

03:41 PM - 09/02/2026

ئەمڕۆ كاروانی دووەمی هاوكارییەكانی كەمپەینی كەناڵ 8 بۆ رۆژئاوای كوردستان بەرێكەوت،

ئەم كاروانە لە 120 بارهەڵگر پێكهاتووە كە دوای كۆتاییهاتنی پرۆسەی پۆلێنكردن و پاكێجكردنی كەلوپەلەكان، ئامادە كراون بۆ ئەوەی بگەیەنرێنە دەست لێقەوماوان و ئاوارەكانی رۆژئاوای كوردستان.لە ماوەی یەك هەفتەی كەمپەینەكەدا، 154 بارهەڵگری هاوكاری لەلایەن هاووڵاتیان، بازرگانان و چین و توێژە جیاوازەكانەوە كۆكرایەوە. لە كاروانی یەكەمدا، 34 بارهەڵگر  رەوانە كران و لە ڕێگەی دەروازەی پێشخابوور-سێمێلكاوە گەیەنرانە ڕۆژئاوای كوردستان و تەسلیمی  مانگی سووری كوردی كران بۆ دابەشكردنیان.


كەمپەینەكە لە رۆژانی 22 تا30 كانوونی دووەمی 2026 بەردەوام بوو. ئەم هەنگاوە دوای دەستپێكردنی هێرشەكانی سوپای سوریا و گرووپە چەكدارەكان بۆ سەر ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر راگەیەندرا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە