.
02:54 PM - 09/02/2026
بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی ،پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە و خێرایی با زیاد دەكات.
بەرێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا پێشبینیەكانی كەشوهەوای بۆ 48 سەعاتی داهاتوو بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەكردووە، ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەل دابارینی نمە باران لەناوچە شاخاوییەكان بەتایبەتی لەناوچەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و راپەرین ، هەروەها بەفربارینێكی كەم لەناوچە سنووریەكانی باكووری رۆژهەڵات .
لەناوچەكانی باشووری هەرێمیش ئەگەری چالاك بوونی با هەیە بۆ سەروو 30 كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا .هەروەها پلەكانی گەرماش كەمێك بەرزدەبنەوە بەپێی راگەیەندراوەكە،سبەی سێ شەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەل بارینی نمە باران لەزۆربەی ناوچەكان لەگەڵ بەفر بارین لەناوچە شاخاوییە سنووریەكان ، پلەكانی گەرماش نزیكدەبنەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە