.
02:24 PM - 09/02/2026
جەستەی نەهەنگێكی لەناوچوو لەیەكێك لە كەناراوەكانی شیلی بووەتە جێگەی سەرنجی گەشتیاران بۆ بینینی سەردانی ناوچەكە دەكەن.
دەسەڵاتدارانی ناوچەكەو تیمەكانی لێكۆڵینەوەش داوا لە گەشتیارانی ئەوناوچەیە دەكەن خۆیان لە جەستەی نەهەنگەكە بپارێزن و نزیكی نەبنەوە لە كاتێكدا ئەوان سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن لە چۆنێتی لەناوچوونی.
یەكێك لەو گەشتیارانەش دەڵێت، لە هەواڵەكاندا بیستمان كە نەهەنگێك لێرە نزیكبووەتەوە، بەدوای هەندێك زانیاریدا دەگەڕام ، بەڵام نەهەنگەكە لە دەریادا لەناوچووە و نزیكەی سێ ڕۆژ لەمەوبەر شەپۆلەكان لەم ناوچەیە نزیكیانكردووەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە