کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نەتەوەیەكگرتووەكان: تێچووی تێكدانی سروشت 30 هێندەی پاراستنیەتی

.

02:41 PM - 09/02/2026

بەپێی راپۆرتێكی نەتەوەیەكگرتووەكان ، تێچووی تێكدانی سروشت 30 هێندەی پاراستنێتی.

راپۆرتێكی دۆخی دارایی سروشتی 2026 كە لەلایەن نەتەوەیەكگرتووەكانەوە بڵاوكراوەتەوە، ئاماژەبەوەدەكات بۆ هەر  دۆلارێك كە بۆ پاراستنی سروشت تەرخان دەكرێت، لە بەرامبەردا 30 دۆلار لەو چالاكییانەدا خەرج دەكرێت كە دەبنە هۆی تێكدانی ژینگە.

داتاكانی نەتەوەیەكگرتووەكان ئاشكرای دەكەن، كۆمپانیاكانی خزمەتگوزاری، پیشەسازی، وزە و كەرەستە سەرەتاییەكان لە پێشەنگی ئەو كەرتانەن كە زۆرترین زیانیان هەیە.

ئامارەكان نیشانی دەدەن تەنیا لە ساڵی 2023دا، بڕی حەوت  ترلیۆن و 300 ملیار دۆلار لەو چالاكییانەدا خەرج كراوە كە زیانبەخشن بۆ سروشت، لە كاتێكدا تەنیا 220 ملیار دۆلار بۆ پاراستن و نوێكردنەوەی ژینگە تەرخان كراوە.

ئەم ئاستە نزمەی خەرجكردن مەترسی گەورە بۆ سەر ئاسایشی كەشوهەوا و هەمەجۆری گیانلەبەران دروست دەكات.نووسەرانی ڕاپۆرتەكە چەند چارەسەرێكی ئابوورییان بۆ كەمكردنەوەی زیانەكان پێشنیار كردووە، لەوانە: سەوزكردنی شارەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی شەپۆلەكانی گەرما، تێكەڵكردنی سروشت بە ژێرخانی رێگاوبان و وزە، و بەرهەمهێنانی كەرەستەی بیناسازیی ژینگەدۆست كە غازی ژەهراوی كەمتر دەردەدەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە