کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حكومەتی سوریا بۆ پەرەپێدانی كەرتی وزە یاداشتنامەی لەگەڵ 2 كۆمپانیا ئیمزاكردووە

.

10:56 AM - 09/02/2026

حكومەتی سوریا لە پێناو زیادكردنی داهات و پەرەپێدانی كەرتی وزە، گەڕانی بەدوای نەوت و گاز لە ئاوە هەرێمییەكانی سوریا لەدەریای ناوەڕاستدا دەستپێكردووە.


سەفوان شێخ ئەحمەد، بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان لە كۆمپانیای نەوتی سوریا، ئیمزاكردنی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنیان لەگەڵ كۆمپانیای (شیڤرۆن) و (پاوەر ئینتەرناشناڵ هۆڵدینگ) راگەیاند، بۆ دەستپێكردنی توێژینەوە تەكنیكییە پسپۆڕییەكان و گەڕان بەدوای نەوت و گاز لە دەریادا،

وتیشی بڕیارە توێژینەوەكان لە ماوەی 2 مانگدا دەستپێبكەن،  ئەگەر نیشاندەرە تەكنیكی و ئابوورییەكان ئەرێنی بن، لە ماوەی 8 مانگدا یاداشتنامەكە دەگۆڕدرێت بۆ رێككەوتن و جێبەجێكردن. 


بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی كۆمپانیای نەوتی سووریا ئاماژەی بەوەش كرد، گەران و پشكنینەكان لە 5 بەش لە دەریادا دەكرێت، كە سووریا خاوەندارێتی دەكات، لە كەناراوەكانی شاری تەڕتووسەوە دەستپێدەكەن و تاوەكو شاری لازقییە درێژ دەبنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە