.
01:56 PM - 09/02/2026
بەهۆی داڕمانی باڵەخانەیەكی نیشتەجێبون، لە شاری تەرابلوسی باكوری لوبنان نۆ كەس گیانیانلەدەستدا.
ئاژانسی نیشتیمانیی لوبنان بڵاویكردەوە، باڵەخانەیەكی كۆن لە گەڕەكی باب تەبانە كە یەكێكە لە هەژارترین گەڕەكەكانی تەرابلوس، لەناكاو داڕما و بەهۆیەوە نۆ كەس گیانیانلەدەستدا .
ئاماژەی بەوەشكرد، دەسەڵاتداران دەستیانكردوە بە چۆڵكردنی بینا نیشتەجێبوەكانی نزیك لە باڵەخانە رووخاوەكە، ئەمەش لەچوارچێوەی پێشبینی ئەگەری داڕمانیاندایە.لای خۆیەوە، جۆزێف عەون سەرۆك كۆماری لوبنان، دامودەزگا تەندروستی و فریاگوزاریەكانی راسپارد، كۆببنەوە بۆ بەشداریكردن لە ئۆپراسیۆنەكانی رزگاركردن و دابینكردنی شوێنی مانەوە بۆ دانیشتوانی باڵەخانە روخاوەكە و ئەو بینایانەشی كە وەك خۆپارێزی چۆڵكراون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە