.
09:11 AM - 09/02/2026
هەناردەی نەوتی عیراق بۆ ئەمریكا زیادیكردووە و تەنها لە هەفتەی رابردووشدا، عیراق رۆژانە 325 هەزار بەرمیل نەوتی رەوانەی ئەمریكا كردووە.
بەپێی راپۆرتی زانیاری وزەی ئەمریكا، تێكڕای هاوردەی نەوتی رۆژانە لە هەفتەی رابردوودا 5 ملیۆن و 643 هەزار بەرمیل نەوت بووە و لە ڕێگەی نۆ وڵاتەوە هاوردە كراوە ،كە تێیدا هەناردەی نەوتی عیراق بۆ ئەمریكا 325 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بووە و بەمجۆرەش عیراق پلەی سێیەمی گرتووە لە ڕیزبەندی گەورە هەناردەكارانی نەوت بۆ ئەمریكا.
لەبارەی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت بۆ ئەمریكا، كارگێڕی زانیاری وزەی ئەمریكا ئاشكرایكردووە،هەفتەی رابردوو كەنەدا ریزبەندی یەكەمی گرتووە بە بڕی 3 ملیۆن و 731 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە و پاشان سعودیە بە بڕی 437 هەزار بەرمیل ریزبەندی دووەمی گرتووە و دواتر عیراق لە ریزبەندی سێیەمدا هاتووە 325 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە، مەكیسك پلەی چوارەمی گرتووە بە بڕی 311 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە و بەڕازیل ڕیزبەندی پێنجەمی گرتووە بە 241 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە.
ئەمریكا بەڕێژەیەكی بەرچاو رۆژانە نەوتی خاو و بەرهەمەكانی هاوردە دەكات ، بەپێی داتاكانیش ئەمریكا رۆژانە 20 ملیۆن بەرمیل نەوت بەكاردەهێنێت بۆ پڕكردنەوەی پێداویستی ناوخۆ ، بەم جۆرەش بە گەورەترین بەكاربەری نەوت لە جیهاندا دادەنرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە