کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ڕفعەت عەبدوڵا: سەرۆك مام جەلال لەناو ئەنجومەنی حوکمدا بەنەخشەو دۆكیۆمێنتی مێژوویی، كوردستانی بوونی كەركوكی بۆ هەموو لایەك سەلماند.

.

09:40 AM - 09/02/2026


بەشانازییەوە یادی مورافەعە مێژووییەکەی سەرۆک مام جەلال دەکەینەوە کەوەك پارێزەرێكی بەئەزموون، لەناو ئەنجومەنی حوکمدا بەنەخشەو دۆكیۆمێنتی مێژوویی، كوردستانی بوونی كەركوكی بۆ هەموو لایەك سەلماند.

تۆماری تێکۆشانی سەرۆک مام جەلال، پڕە لەمورافەعە بۆ کوردستان و بەشێکی خەباتی لەپێناو سەلماندنی کوردستانی بوونی کەرکوکدا بووەو مورافەعەکەی مەجلیسی حوکمیش وێستگەیەكی درەوشاوەیە لەخەباتی پێشكەوتنخوازنەی مام جەلالی ڕابەرمان.

لەدوای ٢٢ ساڵ لەو ڕووداوە مێژووییە، پێویستە بەڕێگەی پارێزەری مورافەعەکەی کەرکوکدا هەنگاوبنێین و ئەندێشەو بیری سیاسی مام جەلال بکەینە نەخشەی چارەسەری دەستوری و دیموكراتیانەی کێشەکان.


ڕفعەت عەبدوڵا

جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە