کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەنجومەنی عیراق بۆ دەنگدان لەسەر لیژنە هەمیشەییەكان كۆدەبێتەوە

.

10:09 AM - 09/02/2026

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆببێتەوە و یەكێك لە بڕگەكانی كۆبوونەوەكە دەنگدانە لەسەر لیژنە هەمیشەییەكان.


بەپێی راگەیەندراوی فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆدەبێتەوە و  یەكێك لە بڕگەكانی كۆبوونەوەكەش دەنگدانە لەسەر لیژنە هەمیشەییەكان،

لە كۆی 25 لیژنەی هەمیشەیی ئەنجومەنەكە، فڕاكسیۆنە كوردییەكان سەرۆكایەتیی سێ تا چوار لیژنەیان بەردەكەوێت.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، كۆبوونەوەكە دوو بڕگەی سەرەكیی لەخۆدەگرێت، كە بریتییە لە سوێندخواردنی ژمارەیەك پەرلەمانتار و دەنگدان لەسەر پێكهێنانی لیژنە هەمیشەییەكانی ئەنجومەنی نوێنەران.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە