.
08:57 AM - 09/02/2026
لەگەڵ كردنەوەی بازاڕەكانی ئاسیا،نرخی زێڕ درێژەیدا بە بەرزبوونەوەكانی و ئۆنسەیەكی گەیشتە پێنج هەزار و 50 دۆلار.
هاوتەریب لەگەڵ بۆرسەی جیهانی، لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستانیش نرخی زێڕ بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و بەپێی دوایین مامەڵەكان، نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە یەك ملیۆن و 100 هەزار دیناری تێپەڕاندووە.بەپێی وتەی شرۆڤەكاران، هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بۆ دابەزینی بێ وێنەی بەهای دۆلار دەگەڕێتەوە، بۆ كەمترین ئاستی لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا .
تیم واتێرێر، شرۆڤەكاری سەر بە كۆمپانیای راوێژكاری (كەی سی ئێم ترەید) رایگەیاند، دابەزینی بەهای دۆلار یارمەتیی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕی داوە، بە وتەی ئەو شرۆڤەكارە،لەم هەفتەیەدا ئامارەكانی بازاڕی كاری ئەمریكا بڵاودەبنەوە ، ئەمەش وادەكات جارێكی تر نرخی زێڕ گۆڕانكاری بەسەر بێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە