کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەرلەمانی فەڕەنسا بەڵێن دەدات مافەكانی كورد لە رۆژئاوای كوردستان بپارێزێت

.

03:44 PM - 03/02/2026

وەفدێكی پەرلەمانی  فەرەنسا، لە شاری قامیشلۆ سەردانی بارەگای فەرمانگەی كاروباری دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەریان كرد كە پێكهاتبوون لە ئانا پێك ئەندامی پەرلەمانی فەرەنسا و جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی سۆسیالیستی فەرەنسا و بەرپرسی پەیوەندییەكانی بەرگری لە پەرلەمان، دیلان بوتەفلیقە بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوە لە ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا.


وەفدەكە، لەلایەن ئیلهام ئەحمەد و گوڵستان عەلی هاوسەرۆكانی بەشی پەیوەندییەكانی دەرەوە و د.عەبدولكەریم عومەر نوێنەری ئیدارەی خۆسەر لە دیمەشق پێشوازیان لێكرا ولای خۆیەوە ئانا پێك ئەندامی پەرلەمانی فەرەنسا ،خۆشحاڵی خۆی بەسەردانەكە دەربڕی و رایگەیاند: ئامانجی سەردانەكەمان بۆ رۆژئاڤا، بۆ ئەوەیە تا بزانین لە نزیكەوە چی لێرە روودەدات.


هاوكات تەئكیدی لەوەشكردەوە، دەنگی گەلی كورد لە ڕۆژئاوای كوردستان دەبیستین و بەرگری لە مافەكانیان دەكەین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە