کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرچاوەیەك: رۆژی چوارشەممە یان پێنجشەممە 120 ملیارەكە رەوانەی بەغداد دەكرێت

.

11:08 AM - 03/02/2026

بە وتەی سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان، رۆژی چوارشەممە یان پێنجشەممە وەزارەتەكە 120 ملیار لە داهاتی نانەوتیی هەرێم بۆ بەغداد دەنێرێت.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان رایگەیاند، داهاتە نانەوتییەكان كۆكراوەتەوە و پارەی پێویست لەبەردەستدایە بۆ ئەوەی 120  ملیار دینارەكە بۆ بەغداد بنێردرێت.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشكرد، بە ئەگەرێكی زۆرەوە رۆژی چوارشەممە یان پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە داهاتەكان رەوانەی بەغداد دەكرێن بۆ ئەوەی پارەی مووچەی مانگی یەك بنێرێت و دەست بە دابەشكردنی بكرێت. باسی لەوەشكرد بۆ رەوانەكردنی پارەكە چاوەڕوانی بەغدادن.

ئەوە لەكاتێكدایە تا ئێستا مووچەی خانەنشینانیانی عیراق بەهۆی نەبوونی نەختینەی داراییەوە دابەش نەكردووە، لەكاتێكدا بڕیار وابوو رۆژی یەك شەممە دەست بە دابەشكردنی بكرێت.بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، قەیرانی دارایی ئێستا بووەتە هۆی دواكەوتنی مووچەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكانیش چاوەڕێی دابینكردنی تەرخانكراوی دارایی و پارەی پێویستن بۆ ئەوەی دەست بە پرۆسەی خەرجكردنەكە بكەن.


بە شێوەیەكی ئاسایی، مووچەی خانەنشینان لە عیراق لە سەرەتای هەموو مانگێكدا دابەش دەكرێت، هەندێك جار ئەگەر سەرەتای مانگ بكەوێتە پشووی رەسمییەوە ، پێش دەخرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە