کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چین لە ئوتومبێلەكانیدا دەسكی دەرگای هاوشێوەی ئوتومبێلی تێسلا قەدەغە دەكات

.

01:25 PM - 03/02/2026

وڵاتی چین بڕیارێكی سەیر دەدات و چیتر رێگە نادات لە ئوتومبێلەكانیدا دەسكی دەرگای هاوشێوەی ئوتومبێلی تێسلا بەكاربهێندرێت.


چین لەبڕیارەكەیدا كۆمپانیاكانی دروستكردنی ئوتومبێل ناچاردەكات بەراگرتنی ئەو مۆدێلە لە دروستكردنی دەسكی دەرگای ئوتومبێلەكان كە هاوشێوەی ئوتومبێلی تێسلای ئەمریكیە.


بڕیارەكە لەوەوە سەرچاوەی گرتووە، لەماوەی رابردوودا رەخنەی زۆر لەو شێوازی دەسكی دەرگایە گیراوە لەجیهاندا، بەو پێیەی ناتوانرێت لەكاتی روداوەكاندا دەرگای ئوتومبێلەكان بكرێنەوە بەتایبەتی لە دەرەوە، بەمەش سەرنشینەكان ناتوانرێت لەكاتی پێویستدا رزگار بكرێن.


لەئوتومبێلی تێسلا تائێستا دەیان حاڵەت تۆماركراون كاتێك توشی روداوی هاتوچۆ بوون نەتوانراوە دەرگای ئوتومبێلەكان بكرێنەوە و سەرنشینەكان زیانێكی زۆری جەستەییان پێگەیشتووە.


یەكەم دیزاینەری ئەو جۆرە دەسكە كۆمپانیای تێسلای ئەمریكی بوو كاتێك لە ئوتومبێلەكاندا بەكاریهێنا دواتر گوازرایەوە بۆ كۆمپانیاكانی دیكە لە جیهاندا.

 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە