.
01:02 PM - 03/02/2026
سەبارەت بەو چالاكییانەی بۆ پشتیووانی لە رۆژئاوای كوردستان ئەنجامدراون لە هەرێمی كوردستان، پاریزگای سلێمانی لە پێش سەرجەم شارو شارۆچكەكانی تری هەرێمئی كوردستانەوەیە كە زۆرترین چالاكی ئەنجامداوە.
لەوبارەیەوە تۆڕی هاوپەیمانیی 19 رایگەیاند، لە مانگی رابردوودا 113 چالاكیی مەدەنیی ئاشتیخوازانە لە هەرێمی كوردستان ئەنجامدراون كە بەراورد بە ساڵی رابردوو زیادبوونێكی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، بەوپێیەی لەو ساڵەدا 48 چالاكی ئەنجامدراون.
بەگوێرەی راپۆرتی هاوپەیمانیی 19، لەو چالاكییانەی لە مانگی رابروودا ئەنجامدراون 98یان بۆ پشتگیریی رۆژئاوای كوردستان بوون وپارێزگای سلێمانی بە ئەنجامدانی 47 چالاكی لە پلەی یەكەمدایە وپارێزگای هەولێر بە 24 چالاكی لە پلەی دووەمدایە و ئیدارەی راپەڕین بە ئەنجامدانی 15 چالاكی پلەی سێیەمی گرتووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە