کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی ناوخۆی عیراق: سنوورمان بەڕووی پەنابەرانی سوریادا نەكراوەتەوە

.

10:49 AM - 03/02/2026

 وەزارەتی ناوخۆی عیراق ئەو دەنگۆیانە رەتدەكاتەوە كە باسلەوەدەكەن، سنووری عیراق بە رووی سەدان هەزار پەنابەری سوریادا كراوەتەوە.


وەزارەتی ناوخۆی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هەندێك دەنگۆ بڵاوبووەتەوە و باس لەوەدەكەن، عیراق سنوورەكانی بە رووی پەنابەرانی سوریادا كردووەتەوە بۆ پێشوازیكردن لە 350 هەزار پەنابەر.


راشیگەیاندووە، ئێمە بەهەموو شێوەیەك ئەم دەنگۆیانە رەتدەكەینەوە و داوا لە هەمووان دەكەین، لە بڵاوكردنەوەی زانیاریدا ورد بن، هەواڵەكان تەنها لە سەرچاوە رەسمییەكانەوە وەربگرن و خۆیان لە دەنگۆی ناڕاست بەدووربگرن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە