.
02:56 PM - 03/02/2026
لە ژاپۆن بەهۆی بارینی بەفرێكی زۆر و نائاساییەوە 30 كەس گیانیان لەدەستداوە و زیانێكی زۆر بە موڵك و ماڵی خەڵك گەیشتووە.
چەند رۆژێكی شەپۆلێكی تووندی بەفربارین بەشێك لەناوچەكانی ژاپۆنی گرتووەتەوە، لەزۆرێك لەناوچەكان زیاتر لە یەك مەتر بەفرباریووە، دانیشتووانی پارێزگای نیگاتای ژاپۆن سەرەڕای داڕمانی سەقفی خانوەكانیان رۆژانە ئاستەنگی زۆریان بۆدروستدەبێت بەتایبەت بۆ هاتووچۆكردن.
لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا بەفربارینی زۆر و نائاسایی لە سەرانسەری ژاپۆن بووەتە هۆكاری گیانلەدەستدانی دەیان كەس و سەرجەم دەزگا پەیوەندیدارەكانی وڵاتەكە لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ بەهاناوەچوونی لێقەوماوان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە