.
11:00 AM - 03/02/2026
سەرۆك كۆماری ئێران، لەسەر داوای وڵاتان و پێشنیاری دۆناڵد ترەمپ، عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەی بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریكا راسپارد.
مەسعود پزشكیان سەرۆك كۆماری ئێران، لە پلاتفۆڕمی "ئێكس" نووسیویەتی: لەسەر داواكاری حكومەتە دۆستەكان لە ناوچەكە و وەڵامدانەوەی پێشنیاری سەرۆكی ئەمریكا بۆ دانوستان، وەزیری دەرەوەم راسپاردووە دانوستانێكی دادپەروەرانە بكات، پاڵپشت بە بنەماكانی شكۆداری و ژیری و بەرژەوەندیی لە چوارچێوەی بەرژەوەندییە نیشتمانییەكان، بەو مەرجەی لە كەشێكی گونجاو و دوور لە هەڕەشە و چاوەڕوانی نا لۆژیكیدا بێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە