.
10:51 AM - 03/02/2026
وەزارەتی بازرگانی عیراق بە نیازە بڕی بەشەخۆراكی هاووڵاتییان بۆ مانگی رەمەزانی پیرۆز زیاد بكات، بەڵام تاوەكو ئێستا بە شێوەیەكی رەسمی ئەو پێشنیارەی عیراق نەگەیشتووەتە وەزارەتی بارزگانی هەرێمی كوردستان.
لەمیا مووسەوی بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای خۆراك لە وەزارەتی بازرگانی عیراق رایگەیاند، وەزارەتی بازرگانی بە نیازە بڕی بەشەخۆراكی هاووڵاتییان بۆ مانگی رەمەزانی پیرۆز زیاد بكات. ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم زیادكردنە تەنها بۆ ئەو مانگە دەبێت و پێش دەستپێكردنی مانگەكە دابەش دەكرێت.
پەیوەست بەوەی بڕیارەكە هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە؟ دلێر عەبدولواحید بەڕێوەبەری بازرگانی خۆراكی پارێزگای هەولێر، ئاشكرای كرد، تاوەكو ئێستا بە شێوەیەكی رەسمی ئەو پێشنیازەی عیراق لەبارەی زیادكردنی بەشەخۆراك نەگەیشتووەتە وەزارەتی بارزگانی هەرێمی كوردستان. دووپاتیشی كردەوە، لە كاتی جێبەجێكردنی بڕیارەكە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانیش لێی سوودمەند دەبن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە