کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازی لە وەفدی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی کرد

.

07:23 PM - 02/02/2026

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە وەفدی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی کرد کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان محەمەد شیاع سودانی، هادی عامری، موحسین مەندەلاوی و عەباس رازی. 
لە کۆبوونەوەکەدا کە رەفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتی، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ و د. هاوڕێ شێخ دارۆ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوون، گۆڕانکارییە سیاسیەکان لەسەر ئاستی عیراق و ناوچەکە تاوتوێکرا و تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان بە گرنگ زانرا.  
پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق و هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار خرایەبەر باس و جەخت لە پابەندبوون بە وادەی دەستووری بۆ تەواوکردنی رێکارەکان و گەیشتن بە حکومەتێکی خزمەتگوزار کرایەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە