.
01:18 PM - 02/02/2026
مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژكاری دارایی سەرۆكوەزیرانی عیراق ئاشكرایكرد، لە كۆتایی ساڵی 2025، قەرزی ناوخۆیی عیراق بەرزبووەتەوە بۆ 89 ترلیۆن دینار كە بەراورد بە ساڵی 2024، رێژەكە %6 زیادیكردووە.
مەزهەر محەمەد ساڵح لە چاوپێكەوتنێكدا رایگەیاند،هەنگاوێك هەبوو بۆ گۆڕینی قەرزی ناوخۆیی لە بارگرانیی داراییەوە بۆ دەرفەتێك بۆ وەبەرهێنان لە سەروەت و سامان لە رێگەی هاوبەشی نێوان دەوڵەت و كەرتی تایبەت،
وەك یەكێك لە پایەكانی بەرنامەی ئابووری بۆ قۆناغی داهاتوو.باسی لەوەشكرد،ئەو چارەسەرانەی دەسەڵاتی دارایی پەسەندی كردوون، ئامانجیان هەمەچەشنكردنی سەرچاوەكانی داهات و كەمكردنەوەی پشتبەستن بە قەرزی دەرەكییە، هاوتەریب لەگەڵ بەردەوامبوون لە رێڕەوی چاكسازی ئابووری لە رێگەی داڕشتنەوەی بانكە حكومییەكانەوە،بە وتەی راوێژكارەكەی سودانی، قەرزە گشتییە ناوخۆییە كەڵەكەبووەكان بەدرێژایی ساڵان بەرزبووەتەوە و تا كۆتایی ساڵی 2025 ش گەیشتووەتە نزیكەی 89 ترلیۆن دیناری عیراقی كەدەكاتە نزیكەی 67 ملیار دۆلار، كە نزیكەی 6% زیادیكردووە بە بەراورد بە ساڵی 2024.
ئەم بەرزبوونەوەیە بە پلەی یەكەم دەگەڕێتەوە بۆ پشتبەستنی دارایی گشتی بە قەرزی ناوخۆیی لە بانكەكانی حكومەت ،كورتهێنانی كاتی بودجە كە لە ئەنجامی دابەزینی نرخی نەوت و هەڵاوسانی داهاتی نەوتەوە دروست دەبێت.
راشیگەیاند،قەرز بارگرانییە لەسەر حكومەت، بەڵام دەكرێت دەرفەتێك بێت بۆ گەشەپێدان و زیادكردنی وەبەرهێنان، هەروەها پەیوەندیی نێوان دەوڵەت و كەرتی تایبەت پتەوتر دەكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە