کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەهۆی نەبوونی پارەی نەختینەوە بانكی رەشید و رافیدەین دابەشكردنی مووچەیان راگرت

.

01:00 PM - 02/02/2026

بەهۆی كێشەی نەختینەوە، هەردوو بانكی رەشید و ڕافیدەین دابەشكردنی مووچەی مانگی دووی خانەنشینانی عیراقیان راگرت .


ئاژانسی هەواڵی شەفەق نیوز لە زاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاویكردەوە ، هەردوو بانكی حكومی رافیدەین و رەشید، تا ئێستا مووچەی خانەنشینانیان بەهۆی نەبوونی نەختینەی داراییەوە دابەش نەكردووە، لەكاتێكدا بڕیار وابوو رۆژی یەك شەممە دەست بە دابەشكردنی بكرێت.بەوتەی ئەو سەرچاوەیە،

قەیرانی دارایی ئێستا بووەتە هۆی دواكەوتنی مووچەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكانیش چاوەڕێی دابینكردنی تەرخانكراوی دارایی و پارەی پێویستن بۆ ئەوەی دەست بە پرۆسەی خەرجكردنەكە بكەن.


بە شێوەیەكی ئاسایی، مووچەی خانەنشینان لە عیراق لە سەرەتای هەموو مانگێكدا دابەش دەكرێت، هەندێك جار ئەگەر سەرەتای مانگ بكەوێتە پشووی رەسمییەوە ، پێش دەخرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە