.
11:47 AM - 02/02/2026
لە راپۆرتێكدا كارگێڕی زانیاری وزەی ئەمریكا زانیاری نوێ لەسەر هاوردەكردنی نەوتی عیراق بۆ ئەمریكا ئاشكرادەكات و رایگەیاند،ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بە تێكڕا ڕۆژانە 4ملیار و908 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی لە ڕێگەی 10 وڵاتی جیاوازەوە هاوردە كردووە.
هاوكات ئاماژەی بەوەداوە، بەپێی راپۆرتەكەهەناردەی نەوتی عیراق بۆ ئەمریكا لە هەفتەی ڕابردوودا بە ڕێژەی لەسەدا 55دابەزیوە.
ئەوەشی ئاشكراكردووە، تێكڕای هەناردەی ڕۆژانەی عیراق گەیشتووەتە 83هەزار بەرمیل، لە كاتێكدا لە هەفتەی پێشتردا ئەو بڕە168 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بووە.
بەپێی راپۆرتەكە،لە ڕیزبەندی وڵاتانی هەناردەكاردا، كەنەدا لە پلەی یەكەمدا دێت بە هەناردەكردنی 3ملیۆن و813 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە لە دوای ئەویش وڵاتی سعوودیە بە370 هەزار بەرمیل و مەكسیك بە 216 هەزار بەرمیل لە پلەكانی دووەم و سێیەمدا دێن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە