.
10:16 PM - 01/02/2026
حكومەتی عیراق باجی گومرگی بە رێژەی 25% كەمكردەوە، بڕیارەكە هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە.
دەستەی گومرگەكانی سەر بە وەزارەتی دارایی عیراق، گشتاندنی بڕیارێكی بۆ ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق و نوێنەرایەتی هەرێمی كوردستان و بەڕێوەبەرایەتی گومرگەكان لە ناوچە جیاوازەكان كردووە، داوای جێبەجێكردنی سیستمی "ئەسیكۆدا" دەكات لە گومرگەكان.
دەستەی گومرگەكان رایگەیاندووە بڕیارەكە لەپێناو ئاسانكاری رێوشوێنە گومرگیەكانە و پێویستە بەپێی سیستمەكە بە رێژەی 25% باجی گومرگی داببەزێنرێت.ئەمەش بەپێی یاسای گومرگ و رێكخراوی بازرگانیی جیهانی.
لەسەرەتای ئەمساڵەوە حكومەتی عیراق كاركردنی بەسیستمی ئەسیكۆدا لەسەرجەم دەرزاوە و فڕۆكەخانەكان دەستپێكردووە، كاركردن بەسیستمەكە نیگەرانی تووندی بازرگانانی بەدوای خۆیداهێنا ئەوەش بەهۆی زیادكردنی رێژەی باجی گومركی لەسەر كەلوپەلی هاوردە كراو و دواتر حكومەتی عیراق بڕیاریدا رێژەی باج لەسەر بەشێك لەبەرهەمەكان كەمبكاتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە