.
06:39 PM - 15/01/2026
چوارچێوەی هەماهەنگیی رەتیدەكاتەوە خاكی عێراق بەكاربهێنرێت بۆ هێرشكردنە سەر كۆماری ئیسلامی ئێران. جەخت لەوەش دەكاتەوە كە لەگەڵ چارەسەری دیپلۆماسی و سیاسیدان بۆ چارەسەری قەیرانەكان.
هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگیی لەراگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، "ناوچەکە بەرگەی ململانێی سەربازیی نوێ ناگرێت، بەتایبەتی لەسایەی ئاڵنگارییە ئابوورییەکانی ئێستا و دابەزینی نرخی نەوت، بۆیە بەکارهێنانی خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر هەر وڵاتێک، بەتایبەت کۆماری ئیسلامیی ئێران رەتدەکەینەوە".
هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگیی ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە كە لەگەڵ چارەسەری دیپلۆماسی و سیاسیدان بۆ چارەسەری قەیرانەكان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە