.
06:16 PM - 15/01/2026
ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر ڕایگەیاند، بانگەشەی حکومەتی دیمەشق کە دەڵێت، ئێمە ڕێککەوتنی ١٠ی ئازارمان جێبەجێ نەکردووە، ڕاست نییە. دەشڵێت، قسە دزەپێکراوەکانی ئەحمد شەڕع راگەیاندنی شەڕە دژی کورد.
ئیلهام ئەحمەد لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕونیكردەوە، حکومەتی سوریا هێزێکی زۆری پڕچەکی رەوانەی دێرحافر و مەسکەنە لە لادێکانی حەلەب کردووە، ئاماژەی بەوەشکرد؛ قسە دزەپێکراوەکانی ئەحمد شەڕع راگەیاندنی شەڕە دژی کورد و ئەوەشی لە شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە روویدا، دەرئەنجامی رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان بوو.
وتیشی، ئەوان دەزانن حکومەتی سوریا هێزێکی زۆری ناردوە بۆ دێر حافر و لە پەیوەندیدان لەگەڵ ئەمریکا و تورکیا و چەندین دەستپێشخەریان بۆ کەمکردنەوە و رێگریکردن لە پەرەسەندنی گرژییەکان کردوە و چاوەڕوانی وەڵامن.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردوە، حکومەتی ئەمریکا دەرگایەکی فراوانی بۆ حکومەتی کاتی سوریا کردوەتەوە و پێویستە کۆنگرێسی ئەمریکا بەدواداچوون بۆ ئەو مەرجانە بکات بۆ هەڵگرتنی سزاکان.
ئیلهام ئەحمەد دەشڵێت؛ لێدوانە دزەپێکراوەکانی ئەحمەد شەڕع راگەیاندنی شەڕە دژی کوردە و ئەو بانگەشەیەی حکومەتی سوریا دەیکات بۆ ئەوەی، کە ئەوان رێککەوتنی 10ـی ئازاریان جێبەجێ نەکردووە، دورە لە راستییەوە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش ئاگاداری ئەو راستییەیە.
بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر دوپاتیکردوەتەوە، کە حکومەتی دیمەشق چەندین جار پەیوەندییەکانی پچڕاندوە، بەجۆرێک ئەمریکا دەستوەردانی کرد بۆ گەڕاندنەوەی پەیوەندییەکان و پێویستە دەوڵەتە عەرەبییەکان یارمەتی سوریا بدەن بۆ ئەوەی نەخلیسکێتە شەڕی ناوخۆوە.
ئەو بەرپرسەی رۆژئاوا ئەوەشیخستوەتەڕوو، حکومەتی ئێشتا خۆی بەسەر سوریادا سەپاند و تاکلایەنە حکومەتیان پێکهێنا، تاکلایەنە دەستووریان راگەیاند و مەجلیسی گەلیشیان هەر بەتاکلایەنە پێکهێنا.
لە بارەی روداوەکانی گەڕەکە کوردییەکانی حەلەبەوە، ئیلهام ئەحمەد رایگەیاند؛ ئەوەی لە شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە روویدا، دەرئەنجامی رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان بوو و هەولێکیش هەیە بۆ دروستکردنی دوژمنایەتی لە نێوان کورد و عەرەب و دەبێت رێگری لەو هەوڵە مەترسیدارانە بکرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە