کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دەرباز کۆسرەت رەسول: پێویستە مافی پێکهاتەی کورد و سەرجەم پێکهاتەکانی تر لە سووریا پارێزراوبێت

.

05:51 PM - 15/01/2026

ئەمڕۆ 15-1-2026 دەرباز کۆسرەت رەسول، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری هەولێر پێشوازیکرد لە بەڕێز “ئەندرو بیزلی” کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی
 کوردستان.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی ناوچەکە و دۆخی سوریا و پێشهاتە سیاسییەکان و پرسی پێکهێنانی هەردوو کابینەی حکومەتی هەرێم و عیراق گفتوگۆی لەبارەوەکرا.

دەرباز کۆسرەت رەسول هەڵوێستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی لەبارەی دۆخی سووریا خستەڕوو، رایگەیاند: کورد گەلێکی ئاشتیخوازە، پێویستە مافی پێکهاتەی کورد و سەرجەم پێکهاتەکانی تر لە سووریا پارێزراوبێت لە چوارچێوەی مافی مرۆڤ و یاسا نێودەوڵەتییەکان.

هەروەها هەردوولا هاوڕاوبوون کە دۆخی ناوچەکە هەستیارە و پێویستە لە بری شەڕ و بژاردەی توندوتیژی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنی هاوبەش لەسەر بنەمای پێکەوە ژیانی ئاشتیانە بێتە ئاراوە.

لەبارەی پرسی پێکهێنانی کابینەکانی حکومەتی عیراق و هەرێم، جەخت لە گفتوگۆکان لەسەر بنەمای لێکتێگەیشتن و پڕۆژەی گشتگیر بۆ خزمەتی کۆمەڵانی خەڵک، کرایەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە