.
05:26 PM - 15/01/2026
ئەمە دەقەکەیەتی:
خوشکی ئازیز و تێکۆشەرم ئیلهام ئەحمەدی سەربەرز
بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی شەهیدبوونی حەوت کەسم لە ئەندامانی ماڵباتە تێکۆشەرەکەت بیست، کە لە کۆمەڵکوژییەکەی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە گیانی پاکیان بە کورد و مرۆڤایەتی بەخشی.
ئیتر داخ لە سەر داخ و خەم لە دوای خەم و کۆست لە دوای کۆست دیاری و بەرهەمی ئەم رۆژگارە نامۆیەن کە بۆ نەتەوەکەمان بەڕێوەن. نەتەوەیەک کە باشترین رۆڵەکانی بۆ ئازادی و بەختەوەری مرۆڤ لەم جیهانە ئەکاتە قوربانی کەچی زلهێزەکانیش چاو لەو هەموو نەهامەتی و لەو هەموو خوێنە ئەپۆشن کە بەدەستی تاریکپەرستان و دوژمنانی روناکی لە جەستەی گەلەکەمان ئەڕژێت.
شەهیدبوونی حەوت ئەندامی ماڵباتەکەت تا بڵێی کۆستێکی گەورەیە، هەروەها ئازارێکیشە لە ناخ و رۆحی هەموو نیشتمانپەروەر و ئازادیخوازێکدایە، بەڵام لە سایەی خۆڕاگری ئێوە و گەلە سەربەرزەکەمان، بارتەقای ئەو ئازارە، هیوا و ئومێد بە ئازادی و ژیانێکی سەربەرزانە، لە دڵماندا زیاتر گەشە ئەکات.
جارێکیتر هاوخەمی ئازارەکانتم و پشتیوانی خەونە مەزنەکانتانم. هەر سەرکەوتووبیت
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە