.
05:19 PM - 15/01/2026
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری باكورو رۆژهه‌ڵاتی سوریا ته‌واوی ده‌روازه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی دیمه‌شق داخست كه پێكهاتون له‌دەروازەکانی تەبقەو ڕەقەو دێرەزور.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری باكورو رۆژهه‌ڵاتی سوریا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌منی و به‌ڕێوه‌به‌ری سنوره‌كانی كردووه، دەڵێت، "به‌هۆی ئه‌و پێشهاته مه‌ترسیداره ئه‌منیانه‌ی له ده‌روازه‌كان روده‌ده‌ن و زیادبونی مه‌ترسی ئه‌منی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ده‌روازه‌كان بڕیاری داخستنی سه‌رجه‌م ده‌روازه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی دیمه‌شق داوه".
ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت كە گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌سوپای عەرەی سوری سەرەتای ئەم مانگە هێرشیانكرده سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كانی شێخ مه‌قسودو ئه‌شره‌فییەی كوردنشین‌و لەئێستاشدا هەڕەشەی هێرشكردنە شەر ناوچەكانی دەوروبەری حەلەب دەكەن، بەو هۆیەوە تادێت په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌رو هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) لەگەڵ به‌رپرسانی دیمه‌شق به‌ره‌و ئاڵۆزی زیاتر ده‌ڕوات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە