.
06:01 PM - 14/01/2026
ناوی کاندیدان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق بڵاوکرایەوە و نزار ئامێدی کاندیدی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە.
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ناوی کاندیدانی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق بڵاوکردەوە کە ژمارەیان 15 کاندیدە.
لە ناو ئەو کاندیدانە ( نزار محمد سعید محمد كنجی ) ناسراو بە نزار ئامێدی کاندیدی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق.
هاوکات ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو کەسانەی خۆیان بۆ ئەو پۆستە کاندیدکردووە و ناویان لە لیستەکەدا نییە، ماوەی سێ رۆژیان لەبەردەستدایە بۆ تانەگرتن و داواکەیان بەرزدەکرێتەوە بۆ دادگای باڵای فیدراڵی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە