.
05:47 PM - 14/01/2026
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان داوای هەردوو مووچەی مانگی یازدەو دوازدەی 2025 و بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لە یاسای بودجەی فیدراڵی 2026 دەكات.
ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان یەکەمین کۆبوونەوەی ساڵی نوێی ئەنجامدا و بەپێی راگەیەندراوی حکومەتی هەرێم، ئەنجومەنی وەزیران داوا لەحکومەتی فیدراڵ دەكات هەردوو مووچەی مانگی یازدەو دوازدەی 2025 و مووچە خەرجنەکراوەکانی ساڵانی 2023 و 2024 خەرج بکات.
هەروەها بۆ ساڵی دارایی داهاتوو، پێویستە بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان، لەیاسای بودجەی فیدراڵ، بەپێی ڕێژەی 14% دەستنیشان بکرێت.
جەخت لەسەر بەردەوامبوونی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی سێ لایەنی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەكاتەوەو دەڵێت، ڕێککەوتنەکە بەردەوامەو نوێ کراوەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە