.
03:31 PM - 14/01/2026
وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی عیراق رایگەیاند، لەگەڵ هەرێمی كوردستان هەماهەنگی باڵایان هەیە بۆ بەڕێوەبردنی یەدەگی ئاوی نیشتمانیی.
ویسام خەلەف بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكان لە وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی عیراق رایگەیاندووە، هەماهەنگییەكی بەردەوامیان لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵ و ئاودێری هەرێمی كوردستان هەیە، بەو پێیەی یەدەگی ئاوی بەنداوەكانی هەرێم بەتایبەت بەنداوی دەربەندیخان و دوكان بەشێكی گرنگی یەدەگی ئاوی نیشتمانین.
ئاماژەی بەوەشكردووە، كۆبوونەوەی بەردەوام لە نێوان حكومەتی ناوەند و هەرێمدا هەیە بۆ ئامادەكردنی پلانی كارپێكردنی بەنداوەكان، جگە لەوەش پەیوەندی راستەوخۆی رۆژانە بۆ هەماهەنگیكردن لەبارەی بەردانەوەی ئاو و چارەسەركردنی هەر ئاستەنگێكی تەكنیكی هەیە، بەو پێیەی بەنداوەكانی هەرێم بەشێكن لە سیستمێكی یەكگرتووی پڕۆژەكانی كۆگاكردنی ئاو لە عیراقدا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە