کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بافل جەلال تاڵەبانی ، پێشوازی لە دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی یانەی وەرزشی ئامەد سپۆر کرد

.

02:45 PM - 14/01/2026

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە سلێمانی پێشوازی لە دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی یانەی وەرزشی ئامەد سپۆر کرد.

لە دیدارێکدا سەرۆک بافڵ بە گەرمی بەخێرهاتنی کردن و پێزانینی دەربڕی بۆ رۆڵ و ئەو دەستکەوتە گرنگانەی لە بواری وەرزش لە باکووری کوردستان و تورکیا بەدەستیانهێناوە و بە سەرکەوتن و پێشەنگایەتییان وەک یەکێک لە یانە ناودار و بەهێزەکان شانازییەکی دیکەیان بۆ گەلەکەمان تۆمارکرد.

لای خۆیەوە، دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی یانەی وەرزشی ئامەد سپۆر سوپاسی پشتیوانییەکانی سەرۆک بافڵ-یانکرد و جەختیان لەوە کردەوە کە ئەوەی بەدەستهاتووە بەرهەمی ئەو پشتگیری و گرنگییەیە کە گەلەکەمان بە یانەکەی داوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە