.
05:20 PM - 13/01/2026
گه‌لێ جار بڕیار ده‌ده‌م، ئیتر هه‌قم به‌سه‌ر هیچ شتێكه‌وه نابێ و خه‌م ناخۆم, ئاگادارى ته‌ندروستى ته‌مه‌نى به‌ساڵاچووى خۆم و مناڵه‌كانم ده‌بم, به‌ڵام بێ ئیراده‌ى خۆم, كاتێ فرمێسكى كچه گه‌ریلایه‌ك ده‌بینم بۆ چه‌كه سووتاوه‌كه‌ى ده‌گرى, یان كاتێ چه‌ند چه‌كدارێكى ریش و قژ درێژ به (الله اكبر) ته‌رمى كچه شه‌ڕڤانێك له باڵه‌خانه‌یه‌كى چه‌ندین نهۆمى فڕێده‌ده‌نه خواره‌وه، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك هه‌موو ناخم هه‌ڵده‌ته‌كێنێ، له‌بێ ده‌سه‌ڵاتیش چه‌ند دڵۆپه فرمێسكێك به‌سه‌ر ریشه سپیه‌كه‌مدا دێته خواره‌وه.
2
له باو‌و باپیرانمانه‌وه، كوردبوون و ئاینى پیرۆزى ئیسلام بۆ ئێمه ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئایا هه‌ڵدانه خواره‌وه‌ى ته‌رمێك له باڵه‌خانه‌یه‌كى چه‌ندین نهۆمى به (تكبیرو الله اكبر)، یان سوكایه‌تى كردن به كچێكى سڤیلى دیل له‌لایه‌ن ئه‌و چه‌كدارانه‌وه ده‌چێته چوارچێوه‌ى وته‌كانى خوا‌و فه‌رمووده‌كانى په‌یامبه‌رى خوا...؟
باو‌و باپیرانمان به ئێمه‌یان وتووه ئاینى ئیسلام ئاینى لێبورده‌یی و به‌زه‌یی و ڕه‌حمه‌ته، ئه‌ى كه‌واته ئه‌و چه‌كداره ڕیش درێژه ئیسلامیانه بۆوا ئه‌كه‌ن..؟ بۆچى ده‌وڵه‌تانى عه‌ره‌بى و ئیسلامى نه‌ك ئیدانه‌یان ناكه‌ن، به‌ڵكو پشتیوانیان لێده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌و عه‌ره‌به سوریانه‌ى كه چه‌ندین ساڵه ئاواره‌ن و له باشوورى كوردستان داڵده‌دراون، ژیان و كار‌و ئاسایشیان بۆ دابینكراوه، له چه‌قى شه‌قامه سه‌ره‌كیه‌كانى شاره‌كان خۆپیشاندان بۆ پشتیوانى ئه‌و حكومه‌ته ده‌كه‌ن كه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ڕێك ده‌كه‌وێت، ده‌ست به‌ردارى به‌شێك له خاكى سوریا ده‌بێت و به‌و جۆره‌ش قه‌تل و عامى كورده‌كان ده‌كات، ئایا له ئاینى ئیسلامدا (كورد كوشتن غه‌زایه، سوكایه‌تى كردن به ته‌رم و دیل ڕه‌وایه...؟!)، ئه‌گه‌ر وایه ئه‌بێ ئێمه‌ى كورد به ڕاسپارده‌كانى باو‌و پاپیرانماندا بچینه‌وه.
3
كاتێ خۆشه‌ویستى خاك و نه‌ته‌وه، ژیانێكى ئازاد‌و دادپه‌روه‌رانه به‌سه‌ر گیرفانى كون و پله‌و پایه‌دا زاڵ ده‌بێت (ده‌نیز)ى كچه شۆڕشگێڕى ته‌مه‌ن (25) ساڵه له دایك ده‌بێت و گیانى خۆى نه‌زرى نیشتیمان و ئازادى ده‌كات، به‌ڵام مێژوو پێمان ده‌ڵێت هه‌موو شۆڕشه‌كان پاش ماوه‌یه‌ك دواى سه‌ركه‌وتن سه‌ركرده‌كانى پشت له ڕابردوو ده‌كه‌ن، له خۆیان ده‌گۆڕێن و لاسایی سته‌مكاره‌كانى پێش خۆیان ده‌كه‌نه‌وه.
4
ئێمه داوامان له حزب و گروپه ئیسلامیه‌كانى كوردستان، له مامۆستایانى ئاینى و شاره‌زایانى ئه‌و بواره هه‌یه به‌ڕاستى ئاینى پیرۆزى ئیسلام ڕوون بكه‌نه‌وه، ئیدانه‌ى ئه‌و كاره دزێوانه بكه‌ن كه به‌ناوى ئیسلام دژ به كورد ده‌كرێت، هه‌ر بێده‌نگى و خۆدزینه‌وه‌یه‌كیش له‌و مه‌سه‌له‌یه، به‌ڵگه‌ى پشتیوانى كردنه له ڕه‌فتارى ئه‌و ڕیش درێژه به‌ناو ئیسلامیانه دژ به كورد.
د. ئەرسەلان بایز 13-01-2026
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە